عێراق

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی کۆبووەوە

- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە کە تیرۆر و سەرھەڵدانەوەی داعش مەترسییەکی راستەقینەیە کە ھەڕەشە لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکات.

Heman Husseın Yaseen  | 15.01.2020 - نوێکردنەوە : 15.01.2020
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی کۆبووەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی بە سەرۆکایەتیی گەورە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، جەنەرال سیر جۆنز لۆریمەر و بە ئامادەبوونی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ‌و جێگرانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کۆنسولی بەریتانیا لە ھەولێر و ژمارەیەک لە پلەدارانی سەربازیی بەریتانی، دۆخی ئەمنیی عێراق و پێشھات و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی وڵات، تاوتوێ کراون.

ئاماژە بەوەیشکراوە کە پەرەسەندنی جموجۆڵی ئەم دواییەی داعش بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ و گرنگیی ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەیان و رۆڵی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە، خاوکردنەوەی گرژییەکان، پەیوەندییەکانی ھەولێر-بەغدا و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە کە تیایدا بەردەوامیی ھاوکاریی بەریتانیا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دووپاتکراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن