نێچیرڤان بارزانی: "توندوتیژی به‌رامبه‌ربه ژنان ره‌ت ده‌كه‌ينه‌وه و دژى ده‌وه‌ستينه‌وه"
- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی: "وه‌ک هه‌ميشه پابه‌ندين به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان".
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دژایەتی خۆی بۆ هەر جۆره توندوتيژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارييه‌ک لە دژی ئافرەتان نیشان دا و رایگەیاند "وەک هه‌ميشه پابه‌ندين به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان".
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیھانیی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نووسیوویەتی "له رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، هه‌موو جۆره توندوتيژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارييه‌ک له هه‌ر كات و شوێن و له هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌رامبه‌ر به ژنان ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و دژى ده‌وه‌ستينه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە "وه‌ک هه‌ميشه پابه‌ندين به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان".
ساڵانە لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا لە هەرێمی کوردستان، هەڵمەتی نیشتمانیی ١٦ رۆژە رادەگەیەندرێت و لە میانیدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای گه‌شه‌پێدانی خانمان له هه‌رێمی كوردستان چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەو بۆنەیەوە ئەنجام دەدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن