نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای رێگریکردن لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات
- نێردەی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، جینین هێنیس-پلاسخارت: "به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانه‌كان هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵکردن نییه و دەبێت رێگری لێ بکرێت".
Baghdad
بەغدا - AA
نێردەی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، جینین هێنیس-پلاسخارت داوای ده‌ستكردنه‌وه به چاكسازی ده‌كات لە عێراق و نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ لەو وڵاتە ده‌رده‌بڕێت.
جینین هێنیس-پلاسخارت جه‌خت دەکاتەوە له‌سه‌ر گرنگیی هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشەوە بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەرانی عێراق و ئاماژە بەوەیش دەکات، راسته پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگادا تا رادده‌یه‌ك سه‌خته، به‌ڵام له‌وپه‌ڕی پێویستیشدایه.
نێردەی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، جینین هێنیس-پلاسخارت راگەیەندراوێکی لەسەر پێشهاتەکانی عێراق بە تایبەتیش خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە "له‌م مانگانه‌ی دواییدا، سه‌دان هه‌زار عێراقی له هه‌موو چین و توێژه‌كاندا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی هیوا بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتری بێ گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و ده‌ستوه‌ردانی بێگانه، له‌لایه‌كی دیکەیشەوە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران و چه‌ندان به‌ڵێنی جێبه‌جێ نه‌كراوی ساڵانی رابردوو بوونه‌تە مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی متمانه".
جینین هێنیس-پلاسخارت ئەوەیشی راگەیاندووە، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه تا ئێستا نراون سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك هه‌ڕ بێ بایه‌خ ده‌مێننه‌وه ئەگه‌ر ته‌واو نه‌كرێن، جگە لەوەیش پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه، یه‌كێتیی و یه‌كڕیزیی ناوخۆیی پێویستی بە بڕیاری ژیرانەیە له‌هه‌مبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی بێگانه‌دا یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئارامیی عیراق بشێوێنن، هەیە".
ئەو باسی لەوەیشکردووە کە چڕبوونه‌وه‌ی گرژییه هه‌رێمییه‌كانی ئه‌مدواییه بوونه‌تە مایه‌ی لادانی سه‌رنج له‌سه‌ر كاره ناوخۆییه نیوه‌چڵه‌كان، هەروەها په‌ره‌سه‌ندنه جیۆپۆلیتییه‌كان نابێت ببنه مایه‌ی فه‌رامۆشكردنی داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵكی عیراق، چونكه ئه‌مانه ته‌نها ده‌بنه مایه‌ی توڕه‌یی و بێمتمانه‌یی زیاتر.
نێردەی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، جینین هێنیس-پلاسخارت ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە وێڕای هاندانی کاربەدەستدانی عێراق بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران، هەروها داوایشی له خۆپیشانده‌ران کردووە کە ئاشتی خۆپیشاندانەکانیان بپارێزن و رێگە بە کەسانی تێکدەر نەدەن رێرەوی خۆپیشاندانەکان بە ئاراستەیەکی تر بەرن.
جینین هێنیس-پلاسخارت راشیگەیاندووە "به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانه‌كان هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵکردن نییه و دەبێت رێگری لێ بکرێت، هه‌روه‌ها لێپێچینه‌وه و دادوه‌ریی له‌پێناو قوربانییان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه و ره‌واییبوون و هه‌ستانه‌وه، زۆر گرنگن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن