Sarmand Hameed
27 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، پێشهاتە ئەمنییەكان و دەستوەردانی دەرەكیان لە كاروباری عێراق تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانییەوە بڵاوکراوەتەوە، مەسعود بارزانی و ئیمانویل ماكرۆن، لە رێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و پێشهاتە ئەمنییەكان و دەستوەردانی دەرەكیان لە كاروباری عێراق تاوتوێ كرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەسعود بارزانی بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆكی فەرەنسا پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن كرد، هەروەها سەرۆكی فەرەنسا سەرەخۆشیی خۆی بە مەسعود بارزانی گەیاندووە بۆ گیانلەدەستانی دوو منداڵ بەهۆی هێرشی دوێنێی پەكەكە لە ناحیەی بامەڕنێ سەربە قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا تەوەرێكی دیکەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بووە.