Zana Natık Kerem
14 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2022
ھەولێر – AA
سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کورستان، مەسرور بارزانی کۆبوویەوە.
نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بڵاوی کردەوە کە ھادی عامری لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبووەتەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٢، شاندێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری گەیشتە و لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبوویەوە.
پێشتر نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی ھادی عامری سەردانی ھەولێر و سلێمانی دەکات و لە میانیدا بارودۆخی ئێستا و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی لە عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە لایەنە کوردییەکان تاوتوێ دەکات.