Fakhradin Ibrahim Mohammad
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2021
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو بۆسەر هەولیر رایگەیاند کە بە ئیرادەیەکی بەهێزتر، رووبەڕووی تیرۆریستان دەبنەوە و لە رێڕەوی خۆیان بەرەو سەرکەوتن ناوەستن.
مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە "هەرچەند ناحەزان و تيرۆریستان، هەوڵی ئازاردانی گەلەکەمان بدەن و بە کردەوە ترسنۆکەکانیان، خەریکی تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بن و بیانەوێ کۆسپ لەسەر رێگامان بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن دروست بکەن، ئێمە بە ئیرادەیەکی بەهێزتر، رووبەڕوویان دەبینەوە و لە رێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین".