مه‌سرور بارزانی سەردانی ئەو خێزانەی کرد کە سێ کوڕیان لە پەلامارەکەی داعش شەهیدبوو
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی ماڵی ئەو خێزانەی کرد سێ کوڕیان لە پەلامارەکەی شەوی رابردووی تیرۆریسانی داعش لە گوندی خدرجیجە لە دامێنی چیای قەرەچووغ شەهیدبوون و له نزیكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌كردن.
Arbil
هەولێر - AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی ماڵی ئەو خێزانەی کرد سێ کوڕیان لە پەلامارەکەی شەوی رابردووی تیرۆریسانی داعش لە گوندی خدرجیجە لە دامێنی چیای قەرەچووغ شەهیدبوون و له نزیكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌كردن.
مەسرور بارزانی دوای بەسەرکردنەوەی سەنگەرەکانی بەرگریی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور، سه‌ردانی ماڵی ئەو خێزانەی کرد کە سێ کوڕیان لە پەلامارەکەی شەوی رابردووی تیرۆریسانی داعش لە گوندی خدرجیجە لە دامێنی چیای قەرەچووغ شەهیدبوون و له نزیكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌كردن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی لە دایکی سێ برا شەهیدەکە كرد و گوتی: "ئێمه كوڕی تۆین و هه‌رچیمان پێ بكرێت له خزمه‌تی تۆداین".
له به‌رامبه‌ردا دایکی سێ برا شەهیدەکە سوپاسی مەسرور بارزانی کرد بۆ سەردانی کردنیان و گوتی: "شانازیی به رۆڵه‌كانمه‌وه ده‌كه‌م، هه‌تا شه‌هید بوون، به‌رگرییان كرد. زۆر زۆر شانازییان پێوه ده‌كه‌م، سێ كوڕم ماوه، ئاماده‌م ئه‌و سێ كوڕه‌شم شه‌هید بن و زۆر شانازیان پێوه ده‌كه‌م و ده‌ڵێم یاڕه‌بی روحتان شاد بێت رۆڵه قاره‌مانه‌كانم".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٣ی دیسەمبەر، سەردانی بنەماڵەی سەربەرزی ئەو سێ شەهیدە قارەمانەم کرد کە دوێنێ شەو لە هێرشی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون و پرسە و سەرەخۆشی خۆم پێگەیاندن بەتایبەتی بە دایکی ئەو سێ شەهیدە کە جەنابی سەرۆک بارزانی بە شێرەژن ناوی برد".
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیوویەتی "پرسە و هاوخەمی خۆم بە کەسوکاری سەربڵندی شەهیدە قارەمانەکانی پێشمەرگە گەیاند کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان بەخشی. خوای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت".
شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری ناوچەی سەرگەڕان و قەرەچووغ -یان دا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی شەهید و برینداربوون و لەکاتی ئۆپەراسیۆنی راوەدوونانی تیرۆریستانیشدا، ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن