مهسرور بارزانی ئامادهیی حكوومهتهكهی بۆ هاوكاری قوربانییانی تەقینەوەکانی بهغدا راگهیاند
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئامادەیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک بۆ قوربانییانی تەقینەوە خۆکوژییەکانی بەغدا.
Arbil
ههولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئامادەیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک بۆ قوربانییانی تەقینەوە خۆکوژییەکانی بەغدا.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە کردە خۆکوژییەکەنی بەغدا کە بووە ھۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتیی سڤیل، نوسیوویەتی: ''بەداخەوە ھەواڵی ھێرشە تیرۆریستییەکانی بەغدام بیست. ھاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان لەم کاتە سەختەدا. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک کە پێویست بێت''.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاکامی دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا ١٠١ کەس بوونە قوربانی و ئامارەکەش لە بەرزبوونەوەدایە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن