عێراق

مستەفا کازمی: "ھەندێک کێشە و ھەڵە لە یاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی دا ھەیە"

ــ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی: "ھەندێک کێشە و ھەڵە لە یاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی (قەرزکردن)دا ھەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێن".

Zana Natık Kerem  | 25.11.2020 - نوێکردنەوە : 26.11.2020
مستەفا کازمی: "ھەندێک کێشە و ھەڵە لە یاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی دا ھەیە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە ئاسنکاری بۆ رێوشوێنەکانی تایبەت بە وەبەرھێنەران لە عێراق دەکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی جەختیکردووەتەوە کە وەبەرھێنان لەکارە لەپێشنەکانی حکوومەتی عێراقدایە و گوتوویەتی: "ئاسنکاری بۆ رێوشوێنەکانی تایبەت بە وەبەرھێنەران لە عێراق دەکەین".

باس لەوەشکراوە کە مستەفا کازمی رایگەیاندووە، گرنگە وەزارەتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو گرنگی بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بدەن بۆ ئەوەی دەرفەتی کار برەخسێندرێت و سەرجەم کەرتە گرنگەکانی دیکەیش چالاکتر بکرێن.

گوتیشی: "ھەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونمان کارمان کردووە بۆ زیادکردنی داھاتەکانی دەوڵەت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بە ھاووڵاتییان بکەین".

لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەداوە کە ھەندێک کێشە و ھەڵە لە یاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی (قەرزکردن) ھەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێن و گوتی:

"کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێنەراندا بەردەوامە بە ئامانجی بۆ چارەسەرکردنی ھەڵەکانی نێو یاسای قەرز".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın