Heman Hussein Yaseen
28 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2023
هه‌ولێر - AA
ماوەی پێنج رۆژە مێردمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە ناحیەی کەسنەزانی پارێزگای ھەولێر لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، تا ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بەدوای مێردمنداڵەکەدا.
رۆژی سێشەممەی رابردوو ٢٤ ی کانوونی دووەم، مێردمنداڵێک بەناوی ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا تەمەن ١٣ ساڵ لەماڵ دەرچووە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و چەند رۆژێکە تیمەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی به‌دوای مێردمنداڵه‌كه ده‌گه‌ڕێن و ئه‌مڕۆش هێزێكی راهێنراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانییان ئه‌نجامدا و هه‌وڵه‌كانیش بێسوود بوون.
باوكی مێردمنداڵه‌كه، ئه‌حمه‌د سه‌عدوڵڵا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌یوب لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، ئێمه هه‌مان رۆژ بنکەی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانمان ئاگادار کردەوە، پاشان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان سەیری کامێراکانی چاودێریمان کرد، لە کامێرای نزیک ماڵەوە بەدیاردەکەوێت کە لە ماڵەوە دوور دەکەوێتەوە، هه‌روه‌ها لە کامێرایەکی دیکەی چاودێری دەرکەوتووە کە بە ئاراستەی نێوان کەسنەزان و گەڕەکی قەرەبوو بەرەو شەقامی ١٥٠ مەتری دەڕوات، لە کامێرایەکی دیکەش ھەتا دەگاتە كۆتایی شەقامی ١٥٠ مەتری دیارە و له‌وێ هه‌ندێك داده‌نیشێت و ده‌ڕوات به‌ڵام بەھۆی نەبوونی کامێرای چاودێری ون دەبێت و نازانین چی بەسەرھاتووە''.
ئه‌حمه‌د سه‌عدوڵڵا گوتیشی: ''کوڕەکەم نەخۆشی (فێ)ی ھەیە و تەمەنی ١٣ ساڵە، ئەو رۆژە مۆبایلەکەیشی لە ماڵەوە بەجێھێشتووە و ھیچ ناسنامەیەکیشی لە گیرفاندا نییە چونکە بە جلی ماڵەوە چووەتە دەرەوە، ئێمه ماوه‌ی پێنج رۆژه سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنینین به‌ڵام هیچ سۆراخێكیمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه''.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و هێزه ئه‌منییه‌كان له چوار رۆژی رابردوو خه‌ریكی گه‌ڕان و پشكنین بوون و هیچ سه‌ره‌داوێكیان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆیه ئه‌مڕۆ به هاوكاری سه‌گی راهێنراوی تیمێكی شاره‌زای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕانی فراوانییان بۆ دۆزینه‌وه‌ی مێردمنداڵه‌كه ده‌ست پێكرد به‌ڵام جارێكی دیكه نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، موقه‌ده‌م سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''لە چەند رۆژی رابردوودا گەڕان و پشکنین به‌دوای ئه‌یوبی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ بەردەوام بوو، چەند رێڕەوێکی شه‌قامی ١٥٠ مەتری هه‌بوو پشكنینمان بۆی كرد، ئەمڕۆش ھەڵمەتێکی فراوانمان ئەنجامدا کە تیمێكی شاره‌زای وەزارەتی پێشمەرگە به سەگی راھێنراو به‌شداربوون کە بۆنی جلوبەرگی منداڵەکەیان به سه‌گه‌كان دابوو بۆ ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئاسانتر بێت، بەڵام بەداخەوە نەگەیشتینە ھیچ ئەنجامێک''.
له‌باره‌ی گومان و هۆكاره‌كانی ونبوونی مێردمنداڵه‌كه، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوتی: ''ئەمه دۆسیەیەکی یاساییە و ونبوونە، ئەمە حاڵەتێکی لافاو و مەلەکردن نییە، بۆیه ھەموو لایەنەکان کاری خۆیان ئەنجام ده‌ده‌ن، ئێمه ناتوانین ھیچ ھۆکارێکی دیاریکراو دەستنیشان بکەین، دڵنیاییش دەدەینە خێزانەکەی تا ئەنجامی کۆتایی كاره‌كان لەگەڵیان دەبین''.