سياسەت, عێراق

لەتیف شێخ عومەر: "کۆنگرە بۆ ٢١ی ئەم مانگە دواخرا"

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەتیف شێخ عومەر: "لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە لەڕووی لۆجیستییەوە هەندێک کاتی پێویستە، بڕیار درا ٢١ی ئەم مانگە کۆنگرەی یەکێتی ببەسترێت".

Rewa Mahmood Hasan  | 05.12.2019 - نوێکردنەوە : 06.12.2019
لەتیف شێخ عومەر: "کۆنگرە بۆ ٢١ی ئەم مانگە دواخرا"

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەتیف شێخ عومەر دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر دوایین بڕیار دەربارەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی پارتەکەیان بۆ میدیاکان قسە کرد و سەبارەت بە بەستنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و کۆنگرەی یەکێتی، بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتەکەیانی ئاشکرا کرد.

لەتیف شێخ عومەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڕیاری داوە کە ٢١ی کانوونی یەکەم کۆنگرەی چوارەمی پارتەکەیان ببەسترێت و هەموو ئامادەکاریەکان تا ئەو کاتە تەواو بکرێت و گوتی:

"هەر لەسەرەتای کۆبوونەوەکەوە جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڕیاری کۆمیتەی سەرکردایەتییە و دەگیڕێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرە لەڕووی لۆجیستییەوە هەندێک کاتی پێویستە، بڕیار درا ٢١ی ئەم مانگە کۆنگرەی یەکێتی ببەسترێت، دوای ئەوەی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە و دەزگای هەڵبژاردن دڵنیاییان کردینەوە کە ئەوەندە کاتیان پێویستە بۆ ئەوەی ئامادەکاریە لۆجیستییەکان و هەڵبژاردنی مەڵبەندەکان ئەنجام بدەن، ئێستا ئێمە پێویستمان بەوەیە کە دوای ئەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بڕیاری داوە کە ٢١ی مانگ کۆنگرەی یەکێتی ببەسترێت، پێویستمان بەوەیە کە ئەنجوومەنی ناوەندیش بخرێتە وێنەکەوە و دوا بڕیاری خۆی بدات، تاکو ببێتە بڕیاری هەموو دەزگاکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان".

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەتیف شێخ عومەر ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە دوایین بڕیاری پارتەکەیانە لەسەر بەستنی کۆنگرە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن