Zana Natık Kerem
22 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2023
ھەولێر – AA
لە میانی ئهنجامدانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە١٠ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگهیاند کە لە میانی ئهنجامدانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای کەرکووک، ١٠ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
راشیگەیاندووە کە دەستگیرکراوەکان، لە بەناو کەتیبەی خۆکوژانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاریان کردووە.
باسی لەوەیشکردووە کە ئۆپەراسیۆنەکان، لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ئەنجامدراون.