Oğuzhan Sarı
10 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی ١٣ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان لە سووریا و باکووری عێراق ڕايگەیاند.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆريستان. سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی قەڵغانی فورات، چڵە زەیتوون لە باکووری سووریا، دوای دەستنیشانکردن ١١ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە و هەروەها لە باکووری عێراقيش دوو تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی گارە لەچالاکی خست".