Heman Hussein Yaseen
07 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ٣٩ کەسی دیکە لە پارێزگای ھەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون.
تووشبووەکان بریتیین لە٢٠ پیاو و حەوت ئافرەت و چوار کچی گەنج و ھەشت منداڵ.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای حاڵەت و تووشبوواندا، بیست و چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و نۆ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و شەش تووشبووی دیکە لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون،
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتە روو کە تووشبووەکان دانیشتووی گەڕەکەکانی خانزاد، ژیان، نەورۆز، گوندی ئینگلیزی، گەڵاوێز،ھەولێر سیتی، ئیسکان، ڕاپەڕین، ئاشتی ٢، ناحیەی دارەتوو، ناحیەی خەلیفان، ناحیەی کەسنەزان، کەمپی دارە شەکران، گوندی شمام، قەزای کۆیە، قەزای چۆمان سەر بە پارێزگای ھەولێر.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردوونەتەوە، تا ئێستا ھەزار و ٢٢٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، لەنێویاندا ٢٤ مردن هەیە و ٤٤٨ نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا ٧٥٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.