عێراق

لە هەولێر یادی عاشورا کرایەوە

لە یادی عاشورادا، پەیڕەوانی شیعە مەزھەب بە پۆشینی جلی رەش و بە دەم سنگکوتانەوە، سروتی ئایینی دەڵێنەوە و لە شارە گەورەکانی وەک نەجەف و کەربەلا، بە زنجیر لەخۆیان دەدەن.

Heman Hussein Yaseen  | 08.08.2022 - نوێکردنەوە : 10.08.2022
لە هەولێر یادی عاشورا کرایەوە

Arbil

هەولێر - AA

لەگەڵ یادکردنەوە و رێوڕەسمەکانی تایبەت بە عاشورا، ژمارەیەک لە ھاووڵاتییانی باشووری عێراق کە دانیشتووی شاری ھەولێرن لە مزگەوتی ئاڵتوون ستی، بەدەم سروتی ئایینی و سنگکوتانەوە، ئەم یادەیان کردەوە.

لە یادەکەدا، پەیڕەوانی شیعە مەزھەب بە پۆشینی جلی رەش و بە دەم سنگکوتانەوە، سروتی ئایینی دەڵێنەوە و لە شارە گەورەکانی وەک نەجەف و کەربەلا، بە زنجیر لەخۆیان دەدەن و زۆرجاریش بەمھۆیەوە ژمارەیەک ھاووڵاتیی بریندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

لەم رۆژەدا جۆرە خواردنێکی تایبەت دروست دەکرێت و بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرێت و پێی دەڵێن خواردنی عاشورا.

ساڵانە لە رۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەمدا، پەیڕەوانی شیعە مەزھەب رێوڕەسمێکی شین و ماتەم دەگێڕن بەھۆی ئەوەی لەو رۆژەدا ئیمام حوسێن و ژمارەیەک لە کەسوکار و یاوەرانی لە شەڕی کەربەلا کوژران و لەم یادەدا بە ملیۆنەها کەس لە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە ئێرانەوە بەرەو کەربەلا دەچن و بەشداری بۆنەکە دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın