عێراق

قوباد تاڵەبانی: "بەم نزیكانە دەسەڵات بۆ پارێزگاکان شۆڕ دەكرێتەوە"

- جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی: "بەم نزیكانە دە‌سە‌ڵاتە‌كان شۆڕ دە‌كرێنە‌وە‌ بۆ پارێزگار و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئە‌وە‌ی بتوانن زووتر و باشتر خزمە‌تی ھاووڵاتییان بكە‌ن".

Hawkar Yaseen  | 20.06.2021 - نوێکردنەوە : 21.06.2021
قوباد تاڵەبانی: "بەم نزیكانە دەسەڵات بۆ پارێزگاکان شۆڕ دەكرێتەوە"

دهۆک - AA

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لە چوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەی شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئیداری دهۆك لەبارەی خزمەتگوزارییەكان و كێشەكانی پارێزگاكە گفتوگۆیان كرد.

قوباد تاڵەبانی لە‌بارە‌ی كێشە‌ ئیدارییە‌كانە‌وە‌، رايگەیاند "بەم نزیكانە دە‌سە‌ڵاتە‌كان شۆڕ دە‌كرێنە‌وە‌ بۆ پارێزگار و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئە‌وە‌ی بتوانن زووتر و باشتر خزمە‌تی ھاووڵاتییان بكە‌ن".

هەروەها پارێزگاری دهۆك، عەلی تەتەر رایگەیاند‌ "بەشێك لە كێشە ئیدارییەكانیان بە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان بۆیان چارەسەر دەبن و ئە‌مە‌ش ھە‌نگاوێكی گرنگە‌".

تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە کێشە خزمەتگوزارییەکان و لێکەوتەکانی وشکەساڵی لەسەر ناوچەکە، پارێزگار و بە‌رپرسانی ئیدارەی دھۆك چە‌ند داواكارییە‌كیان خستە‌ بە‌ردە‌م جێگری سە‌رۆكوە‌زیران كە‌ پە‌یوە‌ست بوون بەو کێشانەوە‌، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی-یش بەڵێنیدا حكوومەتی هەرێم كار لەسەر چارەسەركردنیان بكات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın