عێراق

عێراق.. ھێرشی مووشەکی بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چوار مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و یەکێک لە مووشەکەکان لە ماڵێکدا لە ناوچەی جیھاد نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتەخوارە.

Zana Natık Kerem  | 23.01.2021 - نوێکردنەوە : 24.01.2021
عێراق.. ھێرشی مووشەکی بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

Arbil

ھەولێر ــ AA

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چوار مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و یەکێک لە مووشەکەکان لە ماڵێکدا لە ناوچەی جیھاد نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتەخوارە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چوار مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون و ئاماژەیان بەوەیشدا کە یەکێک لە مووشەکەکان لە ماڵێکدا لە ناوچەی جیھاد نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەخوارە.

ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە کە لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوە بیستراون.

ھاوکات ھەندێک سەرچاوە بۆ میدیاکانی عێراق باسیان لەوەکردووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە بنکەی ڤیکتۆریا سەربە سوپای ئەمریکا کە لەناو فڕۆکەخانەکەی نێودەوڵەتی بەغدا جێگیرکراوە، بەرپەرچی ھێرشێکی مووشەکی داوەتەوە بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

ھێشتا سوپای عێراق ھیچ روونکردنەوە و زانیارییەکی لەبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشە مووشەکیی بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رانەگەیاندووە.

دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن، ئەوە یەکەم ھێرشی مووشەکییە کە بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق کە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا جێگیرکراوە، ئەنجام دەدرێت.

ئەو ھێرشە دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوو خۆکوژ لە گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی شاری بەغدا خۆیان تەقاندەوە و لە ئەنجامدا ٣٢ کەس کوژراون و ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın