AA
لە عێراق لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، ٦٧ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ گيانيان لەدەستداوە و هەزار و ٨٠٨ حاڵەتى نوێی تووشبوون، تۆماركراوە.
له راگهیهنراوێكدا كە لەلایهن وەزارەتى تەندروستيى عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژه بهوهكراوه لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا ٦٧ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەو شێوەيە كۆى گشتى گيانلەدەستدان بەهۆى كۆرۆناوه، بۆ هەزار و ١٦٧ بەرزبووەتەوە.
هاوكات هەزار و ٨٠٨ حاڵەتى نوێی تووشبوون تۆماركراوە و كۆى گشتیى حاڵەتەكانى تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق بۆ ٣٢ هەزار و ٦٧٦حاڵەت بهرزبووهتهوه.
راگەيەنراوەكە ئاماژەى بەوەشكردووه، ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ١٤ هەزار و ٧٨٥ بەرزبووەتەوە.