12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
بەغدا - AA
عەرەبەكانی سنووری پارێزگای كەركووك داوایان لە حکوومەتی فیدرال کرد، رێگەیان پێ بدات بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پاراستنی ناوچەکانیان، چەک هەڵبگرن.
لەوبارەوە بەرەی عەرەبی یەكگرتوو لە كەركووك (نوێنەری سەرەكی سوننە لە پارێزگاكە) راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "داوا لە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی دەکەین رێگە بە هۆزەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک بدات، چەک هەڵبگرن بۆ ئەوەی بتوانن ناوچەکانیان لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بپارێزن".
ئەوە خراوتەڕوو کە هۆزەکان بۆ پاراستنی ناوچەکانیان لە حەویجە، ریاز، زاب و عەباسی باشووری کەرکووک هەماهەنگیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کردووە و هاتووە "پێویستە حکوومەت پاڵپشتی لەو هەماهەنگییەدا بکات و رێگە بدات هۆزەکان وچەک هەڵبگرن بۆ ئەوەی ناوچەکانیان بپارێزن و پاڵپشتی لە هێزە ئەمنییەکانیش بکەن".
لە کۆتاییدا داواکراوە ئەو زیندانیکراوە عەرەبەکانی کەرکووک لە گرتووخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.