عێراق

عێراق.. دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی بانگەشەی ھەڵبژاردن

- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: "دوای پەسەندکردنی کاندیدکراوان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، بانگەشەی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدەرێت".

Zana Natık Kerem  | 20.04.2021 - نوێکردنەوە : 21.04.2021
عێراق.. دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی بانگەشەی ھەڵبژاردن

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە دوای پەسەندکردنی کاندیدکراوان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، بانگەشەی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدەرێت.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنجوومەنی کۆمسیاران، سیستەمێکی سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی بانگەشەی ھەڵبژاردن دیاریکردووە کە لە داھاتوودا بڕیار لەسەر میکانیزم و رێکخستنی پڕۆسەکە دەدات.

جومانە غەلای گوتی: "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەمانگیی باشمان کردووە لەوەی کە لە میانی بانگەشەی ھەڵبژاردندا، زیان بە دامەزراوەکانی گشتیی، نەگەیەندرێت".

راشیگەیاند کە دوای پەسەندکردنی کاندیدکراوان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، بانگەشەی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدەرێت، ئەوەیش پێچەوانەی ھەڵبژاردنەکانی پێشووە کە بانگەشەی ھەڵبژاردن بەرلە مانگێک لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، ئەنجام دەدرا.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın