سياسەت, جيهان, عێراق

عێراق داوا لە کوێت دەکات پێدانەوەی قەرەبووکردنەوەی داگیرکاریی دوابخات

عێراق داوای لە کوێت کرد پێدانەوەی قەرەبووکردنەوەی داگیرکاری دوابخات بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابووری لەو وڵاتەدا.

Sarmand Hameed  | 18.09.2020 - نوێکردنەوە : 18.09.2020
عێراق داوا لە کوێت دەکات پێدانەوەی قەرەبووکردنەوەی داگیرکاریی دوابخات

Iraq

بەغدا - AA

عێراق داوای لە کوێت کرد پێدانەوەی قەربووکردنەوەی داگیرکاری دوابخات بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابووری لەو وڵاتەدا.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کە بە سەردانێکی فەرمی لە کوێتە، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە، سەباح خالید حەمەد سەباح کۆبووەوە.

بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت عێراق لە بەرامبەر داگیرکردنی کوێت لە سەردەمی رژێمی پیشوو بە سەرۆکایەتی سەدام حوسێن لە ساڵی ١٩٩٠، قەرەبووی ئەو وڵاتە بکاتەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەی محەمەد حەلبوسی و سەباح خالید حەمەد سەباح تاتوێی دۆسیەی قەرزی ماوە لەسەر عێراق و دواخستنی دانەوەی کراوە بەهۆی قەیرانی دارایی کە ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان لەنێویاندا عێراق رووبەڕووی بوونەتەوە.

بەپێێ راگەیاندراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکوەزیرانی کوێت بەڵێنی ئەوەی داوە کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانیدا لەمبارەیەوە و ئەوە لە پێشینەی کوێتییەکاندایە.

وەک لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، سەرۆکوەزیرانی کوێت بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاندووە کە راسپاردەی میری وڵاتەکەی، سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەوەیە کە پشتیوانی لە عێراق بکرێت لە سەرجەم بوارەکاندا.

لە ساڵی ١٩٩١ لیژنەیەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهێنرا و عێراق پابەندکرا بە پێدانی ٥٢.٤ ملیار دۆلار وەک قەربووکردنەوە کوێت بەهۆی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی داگیرکردنی لەلایەن سوپای عێراقەوە پێیگەیشت.

بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا عێراق بڕی ٤٨.٧ ملیار دۆلاری لەو قستە داوەتەوە کوێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن