عێراق

عێراق.. حەشدی شەعبی دەنگۆی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران رەت دەكاتەوە

- حەشدی شەعبی رەتیكردەوە كە چەكدارانی شەوی هەینی رابردوو تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردبێت لە گۆڕەپانی خەلانی ناوەڕاستی بەغدا و بانگەشەی ئەو دەكات كە ئەو دەنگۆیە دوای هاككردنی ماڵپەڕەكەی بڵاوكراوەتەوە.

Arif Yusuf  | 09.12.2019 - نوێکردنەوە : 10.12.2019
عێراق.. حەشدی شەعبی دەنگۆی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران رەت دەكاتەوە

Iraq

بەغدا ــ AA

حەشدی شەعبی رەتیكردەوە كە چەكدارانی شەوی هەینی رابردوو تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردبێت لە گۆڕەپانی خەلانی ناوەڕاستی بەغدا و بانگەشەی ئەو دەكات كە ئەو دەنگۆیە دوای هاككردنی ماڵپەڕەكەی بڵاوكراوەتەوە.

حەشدی شەعبی راگەیەنراوێکی بڵاویکردووەتەوە کە تیایدا رایگەیاندووە، ماڵپەڕە فەرمییەکەی هاككراوە، بەڵام دواتر لە لایەن تیمێكی شارەزاوە چارەسەر كراوە.

حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەیشکردووە كە چەكدارانی شەوی هەینی رابردوو تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی خەلانی ناوەڕاستی بەغدا نەكردووە و ئەو دەنگۆیە دوای هاككردنی ماڵپەڕەكەی بڵاوكراوەتەوە.

دوێنێ‌ یەكشەممە حەشدی شەعبی دانی بەوەدا نابوو كە چەكدارانی شەوی هەینی رابردوو تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی خەلانی ناوەڕاستی بەغدا كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا حەشدی شەعبی ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە هاككەران راگەیەندراوێكیان بڵاوكردبوویەوە و تیایدا رایانگەیاندبوو ئەو کەسانەی کە شەوی هەینی رابردوو تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردبوو لە گۆڕەپانی خەلانی، چەکدارانی حەشدی شەعبی بوون كە بەداخەوە ئەوە دوورە لە راستییەوە.

شەوی هەینی رابردوو، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لەناو ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردبوو لە گۆڕەپانی خەلانی ناوەڕاستی بەغدا کە بە هۆیەوە ١٦ خۆپیشاندەر و كارمەندی ئەمنی كوژراون و ٧٠ خۆپیشاندەری دیكەش برینداربوون.

پشتبەستن بە ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە دەستپێكی خۆپیشاندانەكان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكەی عێراق كە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، نزیكەی ٤٨٥ كەس كوژراون و ١٧ هەزاری دیكەیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın