11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2021
شنگال - AA
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپێشاندان لە شنگال ئەندامان و گرووپە چەکدارەکانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە دەروازەی تەل عوزەیر لەلایەن سوپای عێراقەوە رێگریان لێکراوە و ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی ئەو گرووپانە ھێرش بکەنە سەر دەروازەکە.
بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر ١١:٣٠ی ئەمرۆ، ئەندامان و چەکدارانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە شنگال دەیانویست لەنێو شنگال خۆپێشاندان ئەنجامبدەن لە دژی بڕیاری سوپای عێراق بۆ دەرکردنی ئەو گرووپانە.
لە کاتێکدا کە دەیانویست لە زارگەی تەل عوزەیر سەربە قەزای شنگال تێپەربن لەلایەن سوپای عێراق رێگریان لێکراوە و ئاڵوزی دروستبوو و ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک رێگریان لێکرا و دواتر رێگە بە ئەندامانی ئەو گرووپانە درا کە بچنە نێو شنگال دواتر خۆپێشاندان لەنێو شنگال بە دروشم و لافیتە لە دژی سوپا بەرێوەچوو.
دواتر ئەو گرووپانە لەگەڵ سوپای عێراق کۆبوونەوە و مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێر بەو چەکدارانە درا کە ناوچەکە چۆل بکەن.