شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری گەیشتە هەولێر
- بڕیارە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی شاندەکە بەرەو سلێمانی بچێت و لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆببێتەوە.
هەولێر - AA
کەمێک پێش ئێستا شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد پێشوازیی لێ کرا.
بەپێی زانیارییەکان، دوای گەیشتنیان بۆ هەولێر، شاندەکە سەردانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کردووە و لە کۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی ئێستای عێراق تاوتوێ دەکرێت و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، هادی عامری دەچێتە سلێمانی و لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و دۆخی ئێستای عێراق تاوتوێ دەکەن.
دوێنێ شەممە، هادی عامری لە شاری بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کۆبووەوە و لەسەر چەند تەوەرێک لەبارەی دۆخی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی گفتوگۆیان کرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن