Zana Natık Kerem
26 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە کارکردنیان لەژێر ئاڵای عێراقە و پاراستنی گەل و وڵاتەکەیان ئەرکی سەرشانیانە.
مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ لە نمایشی سەربازیی رۆڵەکانمان لە حەشدی شەعبی ئامادەبووین".
راشیگەیاندووە: "کارکردنمان لەژێر ئاڵای عێراقە و پاراستنی گەل و وڵاتمان ئەرکی سەرشانمانە".
حەوت ساڵ لەومەبەر حەشدی شەعبی لە عێراق پێکهێنرا کە ژمارەیەک گرووپی چەکداری شیعە لەخۆدەگرێت.