Zana Natık Kerem
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2021
بەغدا ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، بەغدای پایتەختی بەجێھێشت و بەرەو ئیمارات بەرێکەوت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەغدای پایتەختی جێھێشتووە و بەرەو ئیمارات بەرێکەوتووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات تاوتوێ دەکات.