Sarmand Hameed
29 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ پارێزگای نەینەوا هێنا و گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر، سەرکۆماری عێراق بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
عەبدوللەتیف رەشید لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا لە رەوشی خزمەتگوزاری پارێزگاکەی پرسی و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی شارەکەی دا.
سەرکۆماری عێراق سەردانی پارێزگا، زانکۆ مووسڵ، دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، مزگەوتی نوور و چەند ناوچەیەکی دیکەی شارەکەی کرد.
هاوکات کڵێسای تاهیرەی لە حەمدانییە بەسەرکردەوە.
دوای تەواوکردنی بەرنامەی کاری سەردانەکەی، سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید گەڕایەوە شاری بەغدا.