Zana Natık Kerem
01 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2023
ھەولێر – AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید رایگەیاند کە شاری کەرکووک لە سەردەمی رژێمی لەناوچوودا، رووبەڕووی نادادپەروەریی، گۆشەگیری و پەراوێزخستن ببووە، لەبەر ئەوە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید لە بەغدا لەگەڵ شاندێکی عەشایەری کورد لە پارێزگای کەرکوک کۆبووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، عەبدولـلەتیف رەشید جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە شاری کەرکووک لە سەردەمی رژێمی لەناوچوودا، رووبەڕووی نادادپەروەریی، گۆشەگیری و پەراوێزخستن ببووە، لەبەر ئەوە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە.
باسی لەوەش کردووە کە سەرکۆماری عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی کەرکووک، ئەوەیش لە پێناو بەدیھێنانی داواکارییەکانی خەڵکی شارەکە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە دۆخی شارەکە و گرنگی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیجیی و بنیاتنانی شارەکە کراوە.
راشیگەیاندووە لای خۆیەوە شاندەکە، باسی لەو کێشانە کردووە کە دانیشتوانی کەرکووک رووبەڕووی بوونەتەوە.