عێراق

سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پارێزگای سەڵاحەددین

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی: "شوێنی تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر، دەکەین بە مۆزەخانە بۆ ئەوەی قوربانییە عێراقییەکان بەردەوام لە یادی ھەموواندا بمێنێتەوە".

Zana Natık Kerem  | 16.06.2021 - نوێکردنەوە : 17.06.2021
سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پارێزگای سەڵاحەددین

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، ئەو شوێنەی کە تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەری تیادا ئەنجامدرا، دەکەین بە مۆزەخانە بۆ ئەوەی قوربانییە عێراقییەکان بەردەوام لە یادی ھەموواندا بمێنێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی سەردانی پارێزگای سەڵاحەددینی کردووە و لە میانیدا، شوێنی تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەری بەسەرکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە لایەنەکانی پەیوەندیداری راسپاردووە بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری قوربانییانی سپایکەر و گوتی:

"شوێنی تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر، دەکەین بە مۆزەخانە بۆ ئەوەی قوربانییە عێراقییەکان بەردەوام لە یادی ھەموواندا بمێنێتەوە".

گوتیشی: "لەو شوێنە، قێزەوەنترین کۆمەڵکوژیی دژبە مرۆڤاییەتی ئەنجامدرا و خوێنی کەسانی بێ تاوان رژا کە وێژدانی ھەموو تاکێکی عێراقی ھەژاندووە".

بەپێی راگەیەنراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی باسی لەوەشکردووە کە خوێنی قوربانییانی سپایکەر، بووەتە سیمبولی بەدەستھێنانی سەرکەوتنی گەورە بەسەر تیرۆریستاندا و یەکگرتوویی عێراقییەکانیشی پتەوتر کردووە و گوتی:

"دەبێت بەردەوام لەڕێگای پاراستنی سەرکەوتنەکانەوە، یادی قوربانییەکان بکەینەوە و پێویستە وانە لە رابردوو فێربێن تا رێگانەدەین، کارەساتی کۆمەڵکوژیی دووبارەببێتەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەداوە کە گەندەڵی، خراپی بەڕێوەبردن و سیاسەتە ھەڵەکان، ھۆکاربوون لەوەی کارەساتی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر رووبدات.

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە میانی ھێرشەکانیان لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق لە ساڵی ٢٠١٤دا، کۆمەڵکوژییەکیان لە بنکەی سپایکەر ئەنجامدا کە بەھۆیەوە دوو ھەزار قوتابی و سەربازیی عێراقی کوژران.

لە ٢١ی ئابی ٢٠١٦دا وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند کە ٣٦ تاوانباری کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر لە گرتووخانەی ناسرییە لەسێدارەدراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın