عێراق

سوپای عێراق: "لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگیی باشمان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگەدا ھەیە"

سوپای عێراق: "رێوشوێنی باش بە ئامانجی پتەوترکردنی ئاسایشی ئەو ناوچانەی کە بەرەوڕووی ھەڕەشەی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەبنەوە، گیراوەتەبەر".

Zana Natık Kerem  | 06.12.2021 - نوێکردنەوە : 08.12.2021
سوپای عێراق: "لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگیی باشمان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگەدا ھەیە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سوپای عێراق رایگەیاند کە لەسەر ئاستی باڵا، ھەماھەنگیی باش لەنێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکاندا هەیە بە ئامانجی بەرگرتن لە پەلامارەکانی داعش.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکان بە دەستێکی پۆڵایین گورز لە ھەر کەسێک دەوەشێنن، ئەگەر ھەوڵبدات زیان بە ئاسایشی ھاووڵاتییان بگەیەنێت.

لیوا یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەیش داوە کە لەسەر ئاستی باڵا، ھەماھەنگیی باش لەنێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکاندا بە ئامانجی بەرگرتن لە پەلامارەکانی داعش هەیە و گوتی: "رێوشوێنی باش بە ئامانجی پتەوترکردنی ئاسایشی ئەو ناوچانەی کە بەرەوڕووی ھەڕەشەی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەبنەوە، گیراوەتەبەر".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو، دانیشتوانی گوندی لھێبان بەھۆی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشەوە، گوندەکەیان چۆڵ کرد و دواتریش تیرۆریستانی داعش چوونە ناو گوندەکەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، گوندەکەیان چۆڵ کرد.

پێشتر سوپای عێراق رایگەیاند کە بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە، رێوشوێنی پێویستییان بە ئامانجی پاراستنی دانیشتوانی گوندی لھێبان گرتووەتەبەر.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın