Zana Natık Kerem
26 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە پێنج تیرۆریستی داعش لە پارێزگای بابل، دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگریی، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، پێنج تیرۆریستان لە باکووری پارێزگای بابل دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، داواکرابوون و ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، دانیان بەوە داناوە کە چەندین کردەی تیرۆریستیان دژبە ھێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە و راشیانگەیاندووە کە لە ماوەکانی رابردوودا، ھاووڵاتییەک و خێزانەکەی لە باکووری پارێزگای بابل کوشتووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھەروەھا ھاتووە: "تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان داوای وەرگرتنیە گوتەکانیان، رەوانەی لایەنەکانی پەیوەندیدار کراون".