As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له سلێمانی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی ته‌ندروستیی سلێمانی، میران محه‌مه‌د عه‌باس دەکرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئەمڕۆ ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢١، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە سلێمانی، بەپێی مادده‌ی ١٥ له یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی ته‌ندروستیی سلێمانی، میران محه‌مه‌د عه‌باس دەرکرد.
بەپێی زانیارییەکان سپیكردنه‌وه‌ی چه‌ك و خه‌رجكردنی چه‌كی به‌ڵێنده‌ران كه شیاوی خه‌رجكردن نه‌بووه و چه‌كی بازاڕ بووه كه به‌نیوه قیمه‌ت یان كه‌متر له قیمه‌تی خۆی كڕدراوه‌ته‌وه و دواتر به پشتگیریی تۆمه‌تباری ناوبراو، بەشێوەی نه‌ختینه خه‌رجكراوه.
میران محه‌مه‌د عه‌باس ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە و بەکەسێکی نزیک لە هاوسەرۆکی یەکێتی، لاهور جەنگی هەژمار دەکرێت کە دوای رووداوەکانی هەشتی تەمووز، دەسەڵاتەکانی لێسەندراوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن