عێراق

راگەیەندراوی سەرکۆماری عێراق لە رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح داوای لە خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان کرد گۆرەپان و پردەکان بکەنە خاڵی بەیەک گەیشتن نەک دابڕان.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 10.12.2019 - نوێکردنەوە : 11.12.2019
راگەیەندراوی سەرکۆماری عێراق لە رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش

Iraq
بەغدا ـ AA

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە، راگەیەندراوێکی لە بیرەوەری ساڵیادی ئازادکردنی عێراق لەدەست گرووپی تیرۆریستی داعش، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەرھەم ساڵح ھاتووە:" ھەمووان پێکەوە یادی ئەو ئازادییە دەکەینەوە کە داستانێکی خوڵقاند و بە خوێن و قوربانییەکان پاکبووەوە، پیرۆز بێت لێمان یادی سەرکەوتنی مەزن، ئێمە ساڵیادی ساڵانەی لە گۆڕنانی ئەو تاریکیەی دەکەینەوە کە تاوانکاری لەگەڵ خۆی ھێنا، ئێوە پشوو درێژ بوون لە کار و خەبات و قوربانیدان و پاڵەوانێتی بە درێژایی ساڵانی شکۆمەندی کۆڵتان نەدا تاوەکو قوربانییەکانی ئێوە بە سەرکەوتنی شاد کردین، کە گەلەکەتان و نەوەکانی داھاتوومان شانازی پێوە بکەن، گەلەکەتان پاراست و مرۆڤایەتیشتان لە چنگی شەرانگێزی پاراست".

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:" لەم بیرەوەرییەدا پاڵەوانێتی پاڵەوانەکانمان لە فەرماندە مەیدانییەکان بە ھەموو ریز و پێکھاتەکانییەوە لە سوپا و پۆلیس و بە گژداچوونەوەی تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە بیر ناکەین، ھەروەھا ئەو ئەرکە پیرۆزە لە بیرناکەین کە سوپا مەزنەکەمان وەک پاڵپشتییەک بۆ ئیوە و سوپا و ھێزە چەکدارەکان وەستا ئەوە گەلەکەمانە گەلی عێراقی کە بە گیان و سامان و موڵکیەوە لە کۆششدا بوو و شکۆمەندی نیشتمانی دەپارێزێت و شار و گوندە وێرانکراوەکان ھەڵدەسێنێتەوە تاکو سەرکەوتنەکان بە دی دێت".

سەرکۆماری عێراق ھەڵوێستی بەشێک لە وڵاتانی بەرز نرخاندووە لە پشتیوانیکردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش،"ھەڵویستی ھەموو ئەو دەوڵەتانە لە بیر ناکەین کە پاڵپشتی و پشتیوانی عێراقییان کرد بۆ ریشە کێشکردنی کوشتارگە و تاریکی لە ژێر ناوی داعشدا".

بەرھەم ساڵح لە پەیامەکەیدا و لە بارەی خۆپیشاندانەکانەوە رایگەیاندووە:" ئێوە و پاڵەوانەکانمان لە ھێزە ئەمنییەکان، گۆرەپان و پردەکان بکەنە خاڵی بەیەک گەیشتن نەک دابڕان، رێگەمەدەن بە دوژمنەکانمان کە سەرکەوتن و مێژووەکانمان بشێوێنن لە سەر دەستی تێکدەران کە دەیانەوێت عێراق و گەلەکەی ویست و ھیمەتەکانی بەرەو دواوە بەرن و ھەمووان پێکەوە داوادەکەین کاروانی چاکسازیی سیستماتیک بکرێت، ھەڵەکان چاک بکرێن بەرەو دامەزراندنی حکوومڕانیەتی رەشید.
داوا لە ئێوە دەکەم کە پارێزگاری لە سەرکەوتنەکان بکەن و کاری چاکسازی و ھەڵسانەوەی وڵات تەواو بکەن و ئاوارەکان بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان با بیرەوەری سەرکەوتن لە پیناو یەک ریزی و ھەستانەوەدا بێت بە ویستێکی یەکگرتوو بۆ بنیادنانەوەی ئەو عێراقەی دەمانەوێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın