Zana Natık Kerem
12 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2023
ھەولێر – AA
بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەواوە، دەوامی فەرمی لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار کرایە پشوو.
لەمبارەیەوە نووسینگەی پارێزگاری کەرکووک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و باران بارینی بەخوڕ، بەبڕیاری پارێزگاری کەرکووک، راکان سەعید جبوری، ئەمڕۆ چوارشەممە دەوامی فەرمی لە پارێزگاکە کراوەتە پشوو.
ھەروەھا نووسینگەی پارێزگاری سەڵاحەددین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و باران بارینی بەخوڕ، بەبڕیاری پارێزگاری سەڵاحەددین، ئیسماعیل خزەیر ھەلوب ئەمڕۆ چوارشەممە، دەوامی فەرمی لە پارێزگاکە کراوەتە پشوو.
ھەرلەوبارەیەوە پارێزگای ئەنبار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و باران بارینی بەخوڕ ئەمڕۆ چوارشەممە، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکوومی، قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگاکان لە پارێزگاکە کراوەتە پشوو.
بڕیارەکان فەرمانگە تەندروستیی و خزمەتگوازرییەکان، ھەروەھا دەزگا ئەمنییەکان لەو پارێزگایانە ناگرێتەوە.
لە دوێنێ سێشەممەوە، شەپۆلێکی باران بارینی بەخۆڕ، ژمارەیەک ناوچەی عێراقی گرتووەتەوە کە پێشبینی دەکرێت تا ١٦ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.