Zana Natık Kerem
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگرییدا، یەكێك لە یاریدەدەرانی سەركردەی پێشووی رێكخراوی ئەلقاعیدە لە عێراق، ئەبو موسعەب زەرقاوی لە بەغدای پایتەخت دەستگیركراوە.
سەركردەی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە لە عێراق، ئەبو موسعەب زەرقاوی لە حەوتی حوزەیرانی 2006دا لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانیی هێزەكانی ئەمریكا، كوژرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە پۆلیسی فیدرال لە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، یەكێك لە یاریدەدەرانی ئەبو موسعەب زەرقاوی-یان لە ناوچەی ریفاق باشووری رۆژئاوای بەغدا دەستگیركراووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە ئەو تیرۆریستە دوای چاودێریكردنی كە لە پارێزگای دیالەوە رووی لە بەغدا كردبوو لە ناوچەی ریفاق باشووری رۆژئاوای بەغدا دەستگیركراوە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش داواكراوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیركراوەکە لەبەناو هێزەكانی تیرۆركردن سەربە ویلایەتی دیالە كەرتی هیبهیب كاری كردووە و لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا، دانی بەوەداناوە كە ئەندامی رێكخراوی داعشە و بەشداریی لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییان كردووە.