Zana Natık Kerem
04 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2023
ھەولێر ــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر کران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان لە میانی تەقاندنەوەی بۆمبی چێنراودا، کەسایەتییەکی لە پارێزگای کەرکووک کردووەتە ئامانج.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکەی دیکە، بەشداری کردووە لە شەڕ و پێکدادانەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرامبەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە.