Zana Natık Kerem
05 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
ژمارەیەکی زۆر لەو فەرمانبەرانەی کە بە گرێبەست لە سێ فەرمانگەی بواری کارەبای زیقار باشووری عێراق دامەزراون، خۆپیشاندانێکیان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگاکە ئەنجامدا و لە میانیدا داوایان کرد کە بکرێن بە فەرمانبەری ھەمیشەیی.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەکی زۆر لەو فەرمانبەرانەی کە بە گرێبەست لە فەرمانگەکانی دابەشکردنی کارەبا، بەرھەمھێنانی کارەبا و گواستنەوەی کارەبای سەربە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای زیقار دامەزراون لە شاری ناسرییە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.
بەگوتەی شایەتحاڵەکان لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران فەرمانگاکانیان داخستووە و داوایانکردووە بکرێن بە فەرمانبەری ھەمیشەیی.
شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، پێکھەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا، رووی نەداوە.