عێراق

خۆپیشاندان دژبە خراپی خزمەتگوزارییەكان لە بەغدا پایتەختی عێراق

- بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزاییەتیی بەرامبەربە خراپی خزمەتگوزارییەكان بە تایبەتیش رەوشی كارەبا، سەدان كەس لە بەردەم یەكێك لە دەروازەكانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، خۆپیشاندانیان ساز كرد.

22.07.2020 - نوێکردنەوە : 22.07.2020
خۆپیشاندان دژبە خراپی خزمەتگوزارییەكان لە بەغدا پایتەختی عێراق

Baghdad

بەغدا ــ AA

بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزاییەتیی بەرامبەربە خراپی خزمەتگوزارییەكان بە تایبەتیش رەوشی كارەبا، سەدان كەس لە بەردەم یەكێك لە دەروازەكانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، خۆپیشاندانیان ساز كرد.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران داوایان كردووە كە رەوشی كارەبا باش بكرێت، هەروەها گەندەڵكاران لە دۆسیەی وزە رەوانەی دادگا بكرێن.

ئاماژەی بەوەیش داوە كە خۆپیشاندەران دروشمی "گەندەڵكاران بەردەوامن لە دزینی قوتی گەل"یان بەرزكردووەتەوە.

لەمبارەیەوە خۆپیشاندەرێك بە ناوی یاس نەجەم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "وێرای ئەوەی سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵكاران و سزادانیانی داوە، بەڵام تا ئێستا نەمان بینوە ئەو گوفتارە بكرێت بە كردار، تا دێت رەوشی خزمەتگوزاریی بەرەو خراپتر دەچێت و گەندەڵكارانیش بەردەوامن لە دزین".

گوتیشی:"لەئێستادا، پلەی گەرما گەیشتووەتە 50 پلەی سەدی و رۆژ بەرۆژ كاتژمێرەكانی پچڕاندنی كارەبا زیاد دەبێت، هەموو ساڵێك بەڵێن دەدەرێت رەوشی كارەبا چاك بكرێت، بەڵام ئەوە تەنها بۆ قسە، فێڵكردن لە خەڵكی و دزینی پارەیە".

لە حوزەیرانی رابردوودا، حكوومەتی عێراق دەسەڵاتی دانوستان و واژووكردنی گرێبەستێک بە بەهای زیاتر لە یەك ملیار یورۆ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وزەی كارەبا لە وڵاتدا، دابوو بە وەزیری دارایی.

بەپێی وەزارەتی كارەبای عێراق، بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەو وڵاتە، دەگاتە 13 هەزار و 500 میگاوات و پلانیش داندراوە كە لە میانی ئەمساڵدا لەڕێگەی وەگەرخستنی ژمارەیەك وێستگەی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا، سێ هەزار و 500 میگاواتی دیكە زیاد بكرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın