عێراق

حکوومەتی عێراق: "کارەساتەکەی ئیبن خەتیب ٨٢ کوژراو و ١١٠ برینداری لێکەوتەوە"

- وەزارەتی ناوخۆی عێراق: "ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدای پایتەخت گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١١٠ کەس".

Zana Natık Kerem  | 25.04.2021 - نوێکردنەوە : 26.04.2021
حکوومەتی عێراق: "کارەساتەکەی ئیبن خەتیب ٨٢ کوژراو و ١١٠ برینداری لێکەوتەوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدای پایتەخت گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١١٠ کەس.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا خالید مەحننا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا دوایین زانیاری لە بارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب خستەڕوو و گوتی: "بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا بەھۆی رووداوەکەوە، ٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ کەسی دیکەیش برینداربوون".

خالید مەحننا ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، حەوت ھەزار روودوای ئاگرکەوتنەوە لە عێراق روویانداوە.

راشیگەیاندووە کە لەسەدا ٩٠ی دامەزراوە گشتییەکان، پایەندنین بە رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرگریی شارستانیی و گوتی:

"سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی لە رێنماییەکانیدا جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو جۆرە کەمتەرخەمییە، دەبێت وەک تاوانی گەورە مامەڵەی لەگەڵیدا بکرێت".

شەوی رابردوو، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەتکراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و بەھۆیەوە تا ئێستا ٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ی دیکەش برینداربوون.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın