عێراق

جوتیار عادل: "ئێستا حکوومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالکراوانی نەكردووەتەوە"

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل لە ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکاندا نیگەرانی خۆی نیشاندا بەوەی ئێستا حکوومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری قوربانیانی نەكردووەتەوە کە ئەركێکی ئەخلاقی و یاساییە.

Sarmand Hameed  | 31.07.2021 - نوێکردنەوە : 02.08.2021
جوتیار عادل: "ئێستا حکوومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالکراوانی نەكردووەتەوە"

Arbil

هەولێر - AA

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل لە ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکاندا نیگەرانی خۆی نیشاندا بەوەی ئێستا حکوومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری قوربانیانی نەكردووەتەوە کە ئەركێکی ئەخلاقی و یاساییە.

جوتیار عادل لە ٣٨هەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکاندا کە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق ئەنجامدرا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "ئەمڕۆ ٣٨ ساڵ بەسەر گەورەترین تاوان بەرامبەر گەلی کورد تێدەرپەڕێت کە ئەویش جینۆسایدی بارزانییەکان بوو لە لایەن رژێمی بەعسی رووخاو".

جوتیار عادل دەڵێت "كوردبوون، تەنها هۆکاری کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی بوو لە بیابانەكانی باشووری عێراق، ئەمەش لەگەڵ کارەساتە تاڵ و ناخۆشەکانی وەک شاڵاوەکانی دیکەی ئەنفال و كیمیابارانکردنی هەڵەبجە و وێرانكردنی هەزاران گوند و شارەدێی كوردستان، هەمووی بە ئامانجی نەهێشتنی شوناسی کورد بوو کە دواجار بووە خەون و نە بۆ رژێمی بەعسی رووخاو هاتە دی و نە بۆ هیچ دوژمنێکی دیکەی کوردیش دێتە دی".

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە بەداخەوە تا ئێستا حکوومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری قوربانیانی نەكردووەتەوە کە ئەركێکی ئەخلاقی و یاساییە و رایگەیاندووە "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و دڵخۆشە بەوەی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق ئەنفالكردنی گەلی كوردستانی بە جینۆساید و تاوانی جەنگ ناساندووە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا حکومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری قوربانیانی نەكردووەتەوە کە ئەركێکی ئەخلاقی و یاساییە".

لە کۆتایی پەیامەکەی جوتیار عادل هاتووە "بە دەرفەتی دەزانین لێرەدا یاد و یادەوەری قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەکان و هەموو قوربانیانی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس و شەهیدانی کوردستان بەرز و زیندوو رابگرین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın