18 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە ٧٥ حاڵەتی دیكەی گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٥ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٤٩ كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، هەزار و ٩٩٧ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٩٠ هەزار و ٢٢٠ كەس و لەو ژمارەیەیش سێ هەزار و ٦٩١ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٨ هەزار و ٤٩٢ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.