عێراق

بەغدا.. دیداری شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ باڵیۆزخانەکانی ئەمریكا و بەریتانیا

- شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ نوێنەرانی باڵیۆزخانەکانی ئەمریكا و بەریتانیا كۆبوونەوە.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 25.06.2020 - نوێکردنەوە : 25.06.2020
بەغدا.. دیداری شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ باڵیۆزخانەکانی ئەمریكا و بەریتانیا

Arbil

بەغدا - AA

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بەریتانیا لەبەغدا كۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەكاندا، کێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتەكانی رەوشی عێراق گفتوگۆ كراوە و لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی كێشەكانی تری عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەت نەخۆشی كۆرۆنا و مەترسییەكانی رێكخراوی داعش لە ناوچە جێناكۆكەكان، هەردوو باڵیۆزخانە پشتیوانی خۆیان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن دووپات كردووەتەوە.

هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتووە "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی عێراق دوا كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ شاندی حكوومەتی فیدراڵ ئەنجام بدات بەئامانجی گەیشتن بە لێكگەیشتنی گشتگیر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın