Rewa Mahmood Hasan
21 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
ئەندامی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵێسە جەبار فەرمان رایگەیاند: "کۆنگرە رێژەی بەشداری ژنان لە سەرکردایەتی دیاری دەکات".
لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ هۆڵی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە هێزیكی ئەمنی زۆرەوە پارێزراوە، ئەندامی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵێسە جەبار فەرمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و گوتی: "هیوادارین کە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ببەستین بە هەموومانەوە و، هەڤاڵانە هەموو پێکەوە و بۆ قۆناغێکی نوێ و سەردەمێکی نوێ".
بڵێسە جەبار فەرمان گوتیشی: "من خۆم کاندید کردووەتەوە هیوادارم کە متمانەم پێ بدرێت".
لەبارەی رێژەی بەشداریکردنی ژنان لە سەرکردایەتی یەکێتی، بڵێسە جەبار فەرمان رایگەیاند کە، ئەوە کۆنگرە بڕیاری لەسەر دەدات".