سياسەت, جيهان, عێراق

ئیمارات وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات

Sarmand Hameed  | 29.07.2021 - نوێکردنەوە : 29.07.2021
ئیمارات وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

کۆنسولی گشتیی ئیمارات لە ھەرێمی کوردستان، ئەحمەد ئیبراھیم زاھیری لە میانی سەردانێکدا بۆ وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن و لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرھەم بھێنن.

وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە وەزیری کارەبای ھەرێم، کەمال محەمەدساڵح پێشوازیی کرد لە کۆنسولی گشتیی ئیمارات لە ھەرێمی کوردستان، ئەحمەد ئیبراھیم زاھیری.

وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە کۆنسولی گشتیی ئیمارات لە ھەرێمی کوردستان، ئەحمەد ئیبراھیم زاھیری رایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن و لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرھەم بھێنن.

لەلای خۆیەوە، کەمال محەمەدساڵح ئامادەیی وەزارەتی کارەبای بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئیمارات لە کەرتی کارەبای ھەرێم دەربڕی.

وەزارەتی کارەبا لە رێگەی وەبەرھێنانەوە، ٧٥ مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە ھەرسێ پارێزگای ھەولێر، سلێمانی و دھۆک بەرھەم دەھێنێت.

راشیگەیاندووە کە ئەحمەد ئیبراھیم زاھیری بە گرنگ نرخاندنی ھەوڵەکانی بنیاتنانی ژێرخانی کارەبای ھەرێم، گوتی: "جیاوازییەکی بەرچاو لە ئاستی پێدانی کارەبا لەنێوان ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق ھەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın