عێراق

ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە رۆژئاوای عێراق

ھێزەکانی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، دەست پێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 27.11.2021 - نوێکردنەوە : 27.11.2021
ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە رۆژئاوای عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

ھێزەکانی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، دەست پێ کرد.

دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ شەممە ھێزەکانی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە دوورگەی خالیدییە رۆژھەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەست پێ کردووە.

باس لەوەشکراوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە لە ناوچەکە.

وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت، رايگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın