Heman Hussein Yaseen
05 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2024
هەولێر - AA
کەمێک پێش ئێستا بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنەکە و خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، هاوکات تیمەکانی پۆلیس و تەندروستیش لە شوێنەکە بوونییان هەیە و تا ئێستا ئاگرەکە بەردەوامە و خاوەنی دوکانەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و خەریکی ڕزگارکردنی ئەو کەلوپەلانەن کە هێشتا زیانییان بەرنەکەوتووە.
ئاگرەکە چەند دوکانێکی ناو بازاڕەکەی گرتووەتەوە کە بەشێکی زۆریان دوکانی جلوبەرگ و کەلوپەلەکانی جوانکارین و بەشێکیان بە تەواوی سووتاون.
جێی ئاماژەیە ئێوارەی ٥ی ئابی ٢٠١٨ لە هەمانکاتدا ئاگرێک لە بازاڕی سێبیرانی قەیسەری کەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر دوکان سووتان.