هونەر و كلتوور, ژيان, عێراق

ئاشێکی کۆیە کە نزیک بە سەدەیەک لەمەوپێش لە لایەن ئینگلیزەکانەوە دامەزراوە وەک ساعەت ئیش دەکات

ئاشی مام خدر یەکێکە لە ئاشە هەرە کۆنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لە ساڵی ١٩٢٧ لەلایەن ئینگلیزەکانەوە هێنراوەتە ناوچەکە.

Rewa Mahmood Hasan  | 26.02.2021 - نوێکردنەوە : 28.02.2021
ئاشێکی کۆیە کە نزیک بە سەدەیەک لەمەوپێش لە لایەن ئینگلیزەکانەوە دامەزراوە وەک ساعەت ئیش دەکات

As Sulaymaniyah

کۆیە - AA

ئاشی مام خدر یەکێکە لە ئاشە هەرە کۆنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لە ساڵی ١٩٢٧ لەلایەن ئینگلیزەکانەوە هێنراوەتە ناوچەکە.

یەکێک لە سیما و نیشانەکانی شاری کۆیە ئاشەکەی مام خدرە، ئاشەکەی مام خدر دەکەوێتە نزیک قشڵەی کۆیەوە، ٩٤ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن کۆمپانیای ریستونی بەریتانییەوە ئاشەکە هێنراوەتە کۆیە و ساڵێک دوای هێنانی دەکەوێتە کار و تا ئێستاش خزمەت دەکات و دانەوێڵە دەهاڕێت.

ئاشەکەی مام خدر بە گاز کار دەکات و گەنم دەکات بە ئارد و ساوەر، گەنمە کوتاو و بڕوێش.

لە سەرەتای هێنانی ئەم ئاشە بۆ کۆیە باوکی مام خدر بۆ ماوەیەکی کەم بەڕێوەی بردووە و پاشان مام خدر جێگەی گرتووەتەوە، بەڵام ئێستا مام خدر نەخۆشە و کوڕەکانی سەرپەرشتی ئاشەکە دەکەن.

ئەمیر بەکر کە یەکێکە لە برازاکانی مام خدر ئاماژە بەوە دەکات کە لە منداڵییەوە لەم ئاشەدا کار دەکات و پێش تەمەنی ئەو، ئاشەکە هەبووە و گوتی: "ئەم ئاشە لە تەمەنی من نییە، ساڵی ١٩٢٨ لەلایەن بەریتانییەکانەوە هێنراوەتە ناوچەکە، ساڵێک دوای هێنانی دەستیکردووە بە کارکردن، ئەندازیارە بەریتانییەکان لە کۆمپانیاکە هاتوون، کەرەستەکانیشیان لەگەڵ خۆیان هێناوە و دایانمەزراندووە و کرێکاریشیان لەگەڵ خۆیان هێناوە، ئەو سەردەمە کەس لەو کارەی نەزانیوە، وەستایان لە مووسڵەوە بۆ هێناوە لەوانە وەستا ئیبراهیم، وەستا مەحمود بووە، دوای ئەوەی کە مام خدر وەک کرێکار لەلایەن دەبێت، فێری پیشەکە دەبێت و وەستایەکی کارامەی لێدەردەچێت".

ئەمیر بەکر ئاماژە بەوە دەکات کە لە کۆندا بە سواری گوێدرێژ لە گوندە دوورە دەستەکانەوە گەنمیان هێناوە تاوەکو بۆیان بکەنە ئارد، ساوەر و بڕوێش.

ئێستا ئاشەکەی مام خدر بۆ هەریەک لە دروستکردنی ساوەر، بروێش، گەنمە کوتاوو و لەتکە نۆک بەکار دێت، بەڵام لەپێشتردا تەنها بۆ ئارد و ساوەر بەکار هاتووە.

بە درێژایی ئەم ساڵانە، ئاشەکەی مام خدر خزمەتێکی گەورەی بە خەڵکی کۆیە و دەورووبەری کردووە لە دابینکردنی ئارد، ساوار و خواردنەکانی دیکە ئێستاش جگە لەوەی کە پێویستی بەشێکی زۆری خەڵک دابین دەکات بووەتە ئاسەوارێکی جوانی شارەکە و گەشتیاریش رووی تێدەکەن بۆ بینینی و قوتابیانی شارەکەش بۆ گەشتی زانستی رووی تێدەکەن. 

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın