جيهان, شیکردنەوە

شیكاریی- ئه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ رزگار ده‌كات، خودی ڤاكسینه‌كان نین به‌ڵكو به‌كارهێنانی ئه‌وانن

پێشخستنی ڤاكسینه‌كان كاری سه‌خت و خه‌رجی باشیان ده‌وێت. توێژینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن زانایان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ چاودێری ده‌كرێن. پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌ رێبازی توند ئه‌نجام ده‌درێت.

Dr. Çağrı Emin Şahin  | 23.04.2021 - نوێکردنەوە : 24.04.2021
شیكاریی- ئه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ رزگار ده‌كات، خودی ڤاكسینه‌كان نین به‌ڵكو به‌كارهێنانی ئه‌وانن

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

پێشخستنی ڤاكسینه‌كان كاری سه‌خت و خه‌رجی باشیان ده‌وێت. توێژینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن زانایان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ چاودێری ده‌كرێن. پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌ رێبازی توند ئه‌نجام ده‌درێت. دوای به‌رهه‌مهێنان و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسین، قازانجی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ وه‌به‌رهێنانیان كردووه‌ بۆ ئه‌مه‌. ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكان قازانج نه‌كه‌ن هه‌رچه‌ند توێژینه‌وه‌كان تا ئاستێكی باشیش رۆیشتبن، ده‌تواندرێت وازیان لێ بهێندرێت.

بۆ نموونه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤ كۆمپانیاكان ویستیان ڤاكسین بۆ په‌تای SARS پێش بخه‌ن. به‌ڵام كاتێك ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ خاو بووه‌وه‌ و ده‌ركه‌وت ئه‌م ڤاكسینه‌ ته‌نها له‌ چه‌ند شوێنێكی سنووردا به‌كار ده‌هێندرێ، وازیان له‌ پێشخستنی ڤاكسینه‌كه‌ هێنا. واتا پیشه‌سازیی ڤاكسین كه‌ بۆی ده‌ركه‌وت قازانج ناكا، بڕیاری دا له‌مه‌دا كار نه‌كات. ئه‌و زانكۆیانه‌یش كه‌ توێژینه‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا، كۆمه‌ك نه‌كران.

ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو قسه‌ له‌سه‌ر ڤاكسینی پێشخراوی SARS-CoV-2واتا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ ته‌واوی جیهانی گرتووه‌ته‌وه‌ ده‌كرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئێستا ٢-٣ هێنده‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان ڤاكسین كه‌ڵه‌كه‌ ده‌كرێت، ده‌شزاندرێت هێشتا زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی له‌ گه‌شه‌سه‌ندندان ڤاكسینیان پێ نه‌گه‌یشتووه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌ كاتێكدا له‌ كۆی چوار كه‌س یه‌ك كه‌س له‌ وڵاتانی داهات به‌رز ڤاكسینه‌كه‌ی پێ گه‌یشتووه‌ به‌ڵام له‌ وڵاتانی داهات نزم ده‌تواندرێت له‌ كۆی ٥٠ كه‌س ته‌نها یه‌ك كه‌س ڤاكسینه‌كه‌ی پێ بگات. تاكوو ئێستا زیاتر له‌ هه‌شت ملیار دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا فرۆشراوه‌. چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆز له‌لایه‌ن وڵاتانی داهات به‌رز و دوو ملیار دۆز له‌لایه‌ن وڵاتانی داهات مامناوه‌نده‌وه‌ كڕدراوه‌ و ته‌نها ٥٠٠ ملیۆن دۆز له‌لایه‌ن وڵاتانی داهات نزمه‌وه‌ كڕدراون. له‌ كاتێكدا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ٨٥٠ ملیۆن ڤاكسیناندن ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنی ئه‌و ڤاكسینه‌ به‌ زۆر وڵات ویژدانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئازار ده‌دات.

- تاكوو هه‌موو كه‌سێك پارێزراو نه‌بێ، كه‌س پارێزراو نییه‌

جگه‌ له‌ ویژدانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، هێنده‌ی گه‌یاندنی ڤاكسین به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ژێر مه‌ترسیدان گرنگه‌. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی پێویست نه‌گیرێته‌ به‌ر، ڤاكسینه‌كان له‌ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه‌دا له‌ پاراستنی تاكه‌كه‌س تێپه‌ڕ ناكه‌ن، واتا نابنه‌ هۆی دروستبوونی سیسته‌می به‌رگریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. ​​​​​​​کەوابوو کاتێ لە مەترسیدارترین بەشی کۆمەڵگەوە دەستان پێکرد و رێژەیەکی دیاریکراوتان کوتا، بە بێ ئەوەی پێویست بە کوتانی تەواویان بکات دەتوانرێت بەر بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بگیرێت. وەک چۆن ئەو کۆمەڵگەیە پێکهاتووە لە کەسانی شارێک ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەشن. لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێشدا هەموو جیهان بەشێکە لەو کۆمەڵگەیە. لەو حاڵەتەدا دەتوانرێت نەخۆشی سوورێژە بە نموونە وەربگیرێت. ڤایرۆسی سوورێژە ماوەی ساڵانێکی زۆرە لە ئەوروپادا بەشێوەیەکی نادر دەبینرێت. بەو شێوەیەش وەک نەهێشتن و سڕینەوەی ڤایرۆسی گوڵ لە کاتی خۆیدا، ڤایرۆسی سوورێژەش بە چاوێکی دڵنیاییەوە تەماشا دەکرا لەبارەی سڕینەوە و نەهێشتنی لەسەر زەوی. بەڵام زیادبوونی ئەو کۆمەڵگانەی لە جیهاندا ناتوانن دەستیان بە پێکوتە بگات، بووە هۆی ئەوەی نەخۆشیەکە لە ئەورووپاش بە خێرایی لەو کەسانەدا بڵاوببێتەوە کە بەرگری جەستەییان نییە و حاڵەتەکانی توشبوون ١٠ هێندە زیادی کرد. هەر کەسێکی کوتراو کەسانی نەکوتراو دەپارێزێت و دیوارێکی ئەمنیی لەنێوان ئەوانەدا دروست دەکات کە بە ڤایرۆسەکە هەستیارن. واتا لە راستییدا هەتا هەموو لە ئارامیدا نەبن کەس لە ئارامییدا نابێت.

بە مەبەستی رەواندنەوەی نایەکسانی لە نێوان وڵاتاندا، بە رابەرایەتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بەرنامەی جیهانیی هەوڵی دەستگەیشتن بە پێکوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVAX) دانرا. ئەو هەوڵە بەڵێن بە هەر دەوڵەتێکی ئەندام دەدات هێندەی سەدا ٢٠ی ژمارەی دانیشتوانی پێکوتەی پێ بگەیەنێت. لەو چوارچێوەیەدا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامانجێتی تا کۆتایی ٢٠٢١ دوو ملیار ژەمە پێکوتە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکات، بەو شێوەیە تا ئێستا زیاتر لە ٣٨ ملیۆن ژەمە پێکوتە رەوانەی ١٠٧ وڵات کراوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا دوو ملیار ژەمە پێکوتە بگەیەندرێتە ١٩٠ وڵات.

هەندێ وڵاتی دەوڵەمەند هەوڵ دەدەن بەخشینی پێکوتە بە رێککەوتنی دوو قۆڵی بە سیاسیی بکەن، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری پێکوتە بە شێوەیەک کار دەکەن کە زیاتر قازانج بکەن، بۆ ئەوەیش بە شوێن موشتەری دەوڵەمەندا دەگەڕێن کە پێکوتەکەیان بە گرانتر پێ بفرۆشن. لەبەرئەوە پێشینەی کارەکەیان دەدەن بە رێککەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی دەوڵەمەند. ئەو رەوشەش شیرازەی COVAX تێکدەدات، هەمیش نایەکسانی لە دەستگەیشتن بە پێکوتە زیاد دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın