بۆچی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەنە ئامانج
نمایشی میلیشیاکانی رەبعەڵڵا لە بەغدا بە جلوبەرگی سەربازییەوە کە پۆستەریان بەرزکردبووەوە وێنەی مستەفا کازمی لەسەربوو کە جێ پێڵاو لەسەر رووخسار و بە ئاماژەی مەقەست دروشمی ''کاتی بڕینی گوێچکەت هاتووە''ی لەسەر بوو، بێ چارەیی حکوومەت دەخاتەڕوو.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
دەرککردن بەو هەڕەشەیەی سەرچاوەکەی میلیشیا شیعەکانی لایەنگری ئێرانن لە عێراق لە رووی میکانیزمی سیاسەت و دەوڵەتەوە تا دێت دەبێتە دیاردەیەک کە بەرپەرچ نادرێتەوە. میلیشیاکانی لایەنگری ئێران کە پاش کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندس لە ساڵی رابردوودا لە هێرشێکی ئەمریکادا لە بەغدا شێوازێکی نوێیان وەرگرتووە کە کۆنترۆڵ ناکرێن، بە شێوەیەک سڵناکەنەوە لە هێرشکردنە سەر بوونی ئەمریکا لە عێراق و وەستانەوە دژبە حکوومەتی بەغدا.
دوایین نموونەی ئەوەش نمایشی گرووپی میلیشیای بەناو رەبعەڵڵا بوو لە شەقامەکانی بەغدا بە ئۆتۆمبێل و جلوبەرگی سەربازییەوە. میلیشیاکان پۆستەریان بەرزکردبووەوە کە وێنەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەسەربوو کە جێ پێڵاو لەسەر رووخسار و بە ئاماژەی مەقەست دروشمی ''کاتی بڕینی گوێچکەت هاتووە''ی لەسەر بوو، هاوکات بەسەر وێنەی جەنەراڵ ئەحمەد ئەبو رەغیف-دا رۆیشتن کە لەلایەن مستەفا کازمی-یەوە راسپێردراوە و بەرپرسە لە دۆسیەکانی گەندەڵی. میلیشیاکان کە بە هەڵگرتنی چەکی ئاڕ بی جی و AK-47 خۆیان نمایش کرد، جارێکی دیکە بە میلیشیابوونی لە وڵات هێنایەوە بەرباس و بێ چارەیی حکوومەتیشی خستەوەڕوو.
- بەرزبوونەوەی سێبەری میلیشیاکان
لە کاتێکدا چالاکی میلیشاکانی لایەنگری ئێران دژبە ئەمریکا لە گۆڕەپانەکەدا لە پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی رووی لە زیادبوون کردووە، بە هەوڵی هاوپەیمانیی فەتح بە رابەرایەتی هادی عامری کە ئەویش لایەنگری ئێرانە لە پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، بڕیاری دەرکردنی ئەمریکا و هێزە بیانییەکان لە عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە کۆی دەنگ پەسەند کرا. هەرچەندە بڕیارەکە جێبەجێ ناکرێت، بەڵام بووەتە هۆی ئەوەی عێراق ببێتە ناوەندی هێڵی گرژیی ئەمریکا-ئێران. ئەمریکا لەبەرامبەر مەترسییەکانی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران بۆسەر بوونی سەربازییەکەی، وەڵامی توند دەداتەوە و گرووپەکانی لایەنگری ئێران و سەرکردەکانی نێو پێکهاتەی حەشدی شەعبی دەخاتە لیستی سزاکانیەوە، کە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی هێڵی بەرگریی پشتیوانی ئێران گۆڕانی بەسەردا بێت. لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەکی زۆر گرووپی ''میلیشیای سێبەر'' سەریان هەڵداوە و هێرشەکانیان لە کەناڵەکانی میدیای کۆمەڵایەتییدا پەخش دەکەن و لێپرسینەوەشیان لەگەڵ ناکرێت.
هەروەک میلیشیا نوێکان رەبعەڵڵا-ش لە چاو ئەو میلیشیا شیعانەی ئێران پشتیوانیان دەکات و لە عێراق جێگیرن نوێیە، میلیشیاکە نووسینگەی فەرمی نییە، بەڵام کەناڵەکانی میدیای کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی کاریگەر بەکار دەهێنێت و بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە زۆربەی ئەندامانی پێکهاتوون لە گرووپەکانی کەتائیبی حزبوڵڵا، عەسائیب ئەهل ئەلحەق، کەتائیب ئیمام عەلی، بزووتنەوەی حزبوڵڵای نوجەبا و سارایا خۆراسانی کە لە پێکهاتەی حەشدی شەعبیدان. هەرچەندە حەشدی شەعبی لە پاش رێوڕەسمی گرووپە میلیشیاکە رایگەیاند کە رەبعەڵڵا هیچ پەیوەندی بەوانەوە نییە، بەڵام ئەو گرووپی میلیشیایە لە روونکردنەوەکانیدا لە تیلیگرام هەستێکی پتەوی بۆ حەشدی شەعبی هەیە.
لە بەشی پێشەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە کاتی نمایشەکەی رەبعەڵڵادا بەکارهێنران ئاڵای حەشدی شەعبی بەکارهێنران. ئەوەش نهێنیی نییە کە لە هزری زۆربەی ئەو میلیشیایانەی لەم دواییانەدا سەریانهەڵداوە کەتائیبی حزبوڵڵا زاڵە. لە مانگی کانوونی یەکەمدا یەکێک لە سەرکردەکانی کەتائیبی حزبوڵڵا بە ناوی ئەبو عەلی عەسکەری لە لێدوانێکیدا بە مستەفا کازمی راگەیاند کە ''کات، بەڕاستی زۆر گونجاوە بۆ بڕینی گوێچکەکانی وەک بزن'' کە ئەو گوتانەی لە نمایشەکەی رەبعەڵڵادا بەکارهێنرا، هەروەها کاتی نمایشەکەی رەبعەڵڵا کە هاوکاتە لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەندامێکی کەتائیبی حزبوڵڵا بەتۆمەتی کوشتنی ئەفسەرێکی هەواڵگری عێراق، ئاماژەیە بۆ گرژیی نێوان حکوومەت و میلیشیاکە.
- ئامانجی نمایشەکە چی بوو؟
رەبعەڵڵا کە لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا، بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر دووکانی مەیفرۆشان و هۆڵەکانی مەساج ناوی زوو زوو دەکەوتە ناوان، ئەو نمایشانەی لە ناوەندی بەغدای پایتەخت ئەنجامیاندەدات وێنەی داعش وەبیردەهێنێتەوە کە لە میانی داگیرکردنی مووسڵدا خۆی نمایش دەکرد. لەم نێوەندەشدا بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک چەند داواکارییەکیان لەبارەی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بوودجە، گەڕانەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بۆ ئاستی پێشوو و نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان ئاراستەی مستەفا کازمی کرد و هۆشدارایان دایە ناوبراو سەبارەت بە هەولێر و واشنتۆن.
مایەی تێڕامانە کە نمایشەکەی رەبعەڵڵا لە کاتێکدا کراوە کە نیسانی ئەمساڵ سێیەمین خولی گفتوگۆ ستراتیجییەکانی ئەمریکا-عێراق سازدەکرێت کە تیایدا تاوتوێی بوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و پەیوەندیە سیاسیی و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکرێت. هەرچەندە سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن سەبارەت بە ئێران روون نییە، بەڵام ئەمریکا لە ٢٦ی شوباتدا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر میلیشیا عێراقییەکانی لایەنگری ئێران لە سووریا کە ئەوەش بە سیاسەتێکی بینراوتر دەزانرێت لەبارەی ئەو میلیشیایانە. لەو چوارچێوەیەشدا رەبعەڵڵا ئاماژەی گوشاریان نیشانی مستەفا کازمی-داوە کە ئەگەر جێگرەوە پێویست نەخاتەڕوو لە گفتوگۆکاندا بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق.
هه‌روه‌ها بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان كه به‌هێزترین پارته له هه‌رێمی كوردستان به یه‌كێك له ئامانجه‌كانی رەبعەڵڵا كه له‌م ماوانه‌ی دواییدا تادێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران گرژتر ده‌بێت، به رێككه‌وت نییه. چونكه گرژییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران له چه‌ندین كێشه‌ی وه‌ك بوودجه، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و یاسای په‌یوه‌ندیدار به دادگای فیدراڵییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
كورد جگه له‌وه‌ی بوونی ئه‌مریكا له عێراق وه‌ك دڵنیاییه‌ك بۆ خۆی ده‌بینێت به‌رامبه‌ر تاران و به‌غدا، هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌دایه کە بوونی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق وه‌ك ره‌گه‌زێكی هاوسه‌نگی وایه. دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد به‌شدارییان له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا نه‌كرد كه دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان ئه‌نجامدرا، به مووشه‌كی بالیستیی ئێرانی هێرشكرایه سه‌ر هه‌ولێر. بۆ جارێكی دیكه گرووپێكی سێبه‌ر به ناوی "ئه‌حرار كوردستان" له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ و له مانگی شوباتیشدا گرووپێكی دیكه به ناوی "سه‌رایا ئه‌ولیائودده‌م" بنكه‌ی ئه‌مریكییه‌كانیان له هه‌ولێر كرده ئامانج. جگه له‌وه‌ش له كاتێكدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتگیری له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا كرد كه رێگا به‌وه ده‌دات زانایانی ئایینی ببن به ئه‌ندام له ده‌سته‌ی دادگای فیدڕاڵی، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شێكی دیكه له نوێنه‌رانی كورد پشتگیری‌یان له‌و پڕۆژه‌یاسایه نه‌كرد. فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا و فراكسیۆنی فه‌تح كه لایه‌نگری ئێرانه و ئه‌م دوو فراكسیۆنه پڕۆژه‌یاساكه‌یان پێشكه‌ش كردووه، به‌هۆی ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕین له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه په‌یام به مستەفا كازمی ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ته‌نگه‌تاوكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پرسی بوودجه‌دا. لایه‌نه‌كانی دانوستانكار له‌سه‌ر بوودجه‌ی ٢٠٢١ هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن. له كاتێكدا پارته شیعه‌كانی لایه‌نگری ئێران داوا ده‌كه‌ن بۆ ره‌وانه‌كردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته هه‌رێمیش داهاتی نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه راده‌ستی حكوومه‌تی فیدراڵی بكات، كوردیش دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه.
له‌م میانه‌یه‌دا توندتربوونی هه‌ڵوێستی چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئێران له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێرشكردنه سه‌ر لقی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان له تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا له‌لایه‌ن رەبعەڵڵاوە ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه گوشاره‌كان بۆسه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر بوون. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به سه‌رنجدان له لێدوانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌وه‌ی كه ده‌ڵێت "له عێراق كێ به‌رپرسیاره؟ حكوومه‌ت یان په‌رله‌مان یانیش چه‌كداره‌كان؟" ده‌رده‌كه‌وێت كه پارتی به‌رامبه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كاندا پاشه‌كشه ناكات. له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌م پرسیاره وه‌ك هه‌ڵمه‌تێكه كه مستەفا كازمی له هه‌نگاونان به‌رامبه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان تووشی زه‌حمه‌تی ده‌كاته‌وه.
- ئه‌و زه‌حمه‌تیه‌ی چاوه‌ڕوانی مستەفا كازمی ده‌كات
مستەفا كازمی هه‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له ئایاری ٢٠٢٠ هه‌وڵ ده‌دات حه‌شدی شه‌عبی كۆنترۆڵ بكات، هه‌رچه‌ند له حوزه‌یراندا بڕیارنامه‌ی سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام هیچ جۆره هه‌نگاوێك نه‌ندرا بۆ ئه‌مه. به تایبه‌ت گۆڕانكارییه تونده‌كانی بواری ئه‌منی و پێویستی بوونی چه‌كه كۆنترۆڵنه‌كراوه‌كان له ده‌ست ده‌وڵه‌تدا لایه‌نه‌كانی خسته دژی یه‌ك.
هه‌رچه‌ند دوای هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له حوزه‌یرانی ٢٠٢٠دا، مستەفا كازمی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ١٤ چه‌كداری كه‌تائیبی حزبوڵڵا ده‌ركرد، به‌ڵام له‌ژێر گوشاردا دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستگیركراوان ئازادكران. دیسانه‌وه چه‌كدارانی عه‌سایبی ئه‌هل ئەلحه‌ق بۆ رزگاركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌تۆمه‌تی رۆڵگێڕان له هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز له ٢٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠دا ده‌ستگیر كرابوون نمایشی له شه‌قامه‌كانی به‌غدادا كرد و به هێنانی فه‌رمانده‌كانی دژه‌تیرۆر نمایشكاران به مستەفا كازمی-یان گوت "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئاماده‌ین رووبه‌ڕوو ببینه‌وه". پێداگری مستەفا كازمی له رێكخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و بوونی چه‌ك له‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت، جارێكی دیكه نمایشی رەبعەڵڵای به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌م دوا رووداوانه‌دا ده‌بیندرێت کە چه‌كداره شیعه‌كان تا دێ زیاترهه‌ڕه‌شه له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به زه‌بری چه‌ك دانوستان له‌گه‌ڵ مستەفا كازمی-دا بكه‌ن. هه‌رچه‌ند گرووپه چه‌كدارییه سێبه‌ره‌كان به‌رپرسیارێتی خۆیان له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان راشبگه‌یه‌نن له رووی فیزیكییه‌وه نه‌سه‌پاندنی گه‌مارۆ ده‌ستی حكوومه‌ت ده‌به‌ستێت و ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك به‌شێك له حه‌شدی شه‌عبی ده‌گوترێت زه‌حمه‌تییه‌كه قورس‌تر ده‌كات، هه‌روه‌ها بوونی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی لایه‌نگری ئێران وه‌ك به‌شێك له میكانیزمی ئه‌منییه‌تی عێراق له ٢٠١٦ه‌وه ده‌بێته هۆی پێكه‌وه‌بوونی ده‌وڵه‌ت-چه‌كدار و رووداوگه‌لی هاوشێوه ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی هێزی حكوومه‌ت.
وه‌كو ئه‌نجام نمایشی چه‌كداری گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ نموونه نمایشی رەبعەڵڵا ئاماژه به چوونه ناو قۆناغێكی نوێی گرووپه چه‌كدارانی لایه‌نگری ئێران ده‌دات. له ئه‌گه‌ری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌مه له‌وانه‌یه رووداوگه‌لی هاوشێوه روو بده‌ن و ئه‌مه‌ش گومانی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شه‌رعیه‌تی ده‌وڵه‌ت. بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له به‌چه‌كداریكردن بپارێزرێت و سه‌روه‌ری وڵات پارێزگای لێ بكرێت، عێراق پێویستی به هه‌ڵوێستی كه‌سانی وه‌ك موقته‌دا سه‌دره كه به‌توندی ره‌خنه‌ی له‌و نمایشه‌ی رەبعەڵڵا گرت، هه‌روه‌ها كورد و سووننه‌ش به‌توندی كاردانه‌وه‌یان دژی ئه‌م رە‌وشه ده‌ربڕیووه. هه‌رچۆنێك بێت له ئه‌گه‌ری سزانه‌دانی ئه‌م جۆره گرووپه چه‌كدارانه و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی توندی ئه‌و گرووپانه‌ی ناو حه‌شدی شه‌عبی كه لایه‌نگری ئێرانن، عێراق زیاتر راده‌ستی ئێران ده‌بێت كه تا دێت قه‌یرانه ئابووریه‌كه‌ی سه‌ختتر ده‌بێت. كاتێك سه‌رنجیش ده‌درێته ئه‌و گرووپانه‌ی لایه‌نگری ئێرانن كه ته‌نها هێزی چه‌كدارییان نییه به‌ڵكو له په‌رله‌مانیشدا چالاكن ناكرێت ئه‌م ئه‌گه‌ره نادیده بگیرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن