Istanbul
ئيستانبوڵ - AA
لەم دواییانەدا، وڵاتانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستیان بە پێدانی ئاماژەی گۆرینی بنەڕەتی لە سیاسەتی دەرەوەیان کە ساڵانێکی زۆرە پەیڕەوی دەکەن، کردووە. نزیکبوونەوەی کەنداو-ئیسرائیل، ھەوڵەکانی نزیکبوونەوەی تورکیا و میسر، ویستەکانی بەھێزکردنی پەیوەندی دیبلۆماسی نێوان تورکیا-ئیسرائیل و ھەوڵەکانی دروستکردنی کۆمەڵەیەکی عەرەبی جێگر لە نێوان عێراق، ئوردن و میسر بە یەکێک لە گرنگترین نموونەکانی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە دادەنرێت.
لە کاتێکدا باسی ئەم گۆرانکارییە گرنگانە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانە دەکەین کە لە ناوچەکەدا لە رکابەریدان ، بێگومان گرنگترین پێشھاتە ئاماژەکانی ئاساییکردنەوە لە نێوان "دوژمنەکانی ھەبوون" سعوودیە و ئێران بوو. زانیاری لەسەر ئەو گوتووێژە نھێنییانەی کە ماوەیەکە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت بۆ رای گشتی دزەیکرد. بەڵام لێدوانەکانی شازادەی جێنشینی سعوودیە شازادە محەمەد بن سەلمان لە ھەفتەی رابردوودا کە گوتبووی، "ئێران وڵاتێکی دراوسێیە و ئێمە ئارەزووی دروستکردنی پەیوەندییەکی باشین لەگەڵیادا" و گوتبووی "دەمانەوێت ئێران لە خۆشگوزەرانیدا بێت و دەمانەوێت گۆڕینەوەی بەرژەوەندی لە نێوانماندا ھەبێت"، دەتوانین وەکو ئاماژەیەکی گرنگ بۆ ئەوەی کە لە ماوەیەکی نزیکدا گۆرانکاری زۆر گرنگ لە ناوچەکەدا روودەدات.
دینامیكه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له پێواژووی به‌هاری عه‌ره‌بیدا
داگیركردنی عێراق له ساڵی ٢٠٠٣دا و پێواژووی به‌هاری عه‌ره‌بی كه له دوای ساڵی ٢٠١٠ ده‌ستیپێكرد، بووه هۆی لاوازكردنی وڵاته گرنگه‌كانی ناوچه‌كه هاوشێوه‌ی عێراق، میسر و سووریا و به‌وشێوه‌یه‌ش بووه هۆی ئه‌وه وڵاتانه‌ی له هاوكێشه‌ی هێز له ناوچه‌كه، بچنه ده‌ره‌وه. ئه‌م گۆڕانكارییه ریشه‌ییه له هاوكێشه‌ی هێزی ناوچه‌ییدا ده‌رگای له‌سه‌ر دوو پێشهاتی گرنگ كرده‌وه: له‌گه‌ڵ لاوازبوونی سێ به‌هێزترین وڵاتی جیهانی عه‌ره‌بیدا، ده‌ستی وڵاتانی هاوشێوه‌ی هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران كه عه‌ره‌بی نیین له سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سیاسه‌تی عه‌ره‌بیدا، و درووستبوونی بۆشایی هێز له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نزیك، ده‌ریای سوور، باشووری عه‌ره‌بستان و كه‌نداو.
له‌و پێواژووه‌دا، سعوودیه به پشتیوانیی ئیمارات له‌رێگه‌ی هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی بلۆكێكی هه‌نووكه‌یی، به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی نفوزی خۆی له‌رێگه‌ی رێگرییكردن له پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی هێز له‌لایه‌ن هێزه ركابه‌ره‌كان له‌لایه‌ك و سنوورداركردنی كاریگه‌ریی وڵاتانی ناعه‌ره‌بی وه‌ك توركیا و ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سیاسه‌تی عه‌ره‌بیدا له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ریاز چووه نێو سیاسه‌تێكی سه‌ركێشییانه‌وه.
ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی دژی به‌حرێن، پلاندانان/پشتیوانیكردن له كوده‌تای دژی محه‌مه‌د مورسی له میسر له ساڵی ٢٠١٣دا، ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی دژی یه‌مه‌ن،
ھاوکات پرسەکانی وەک بە بارمتەگرتنی سەرۆکوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری و ناچارکردنی بەدەستلەکار کێشانەوە، ھەوڵی دووبارە دیزاینکردنەوەی سیاسەتی ناوخۆیی لوبنان، پشتیوانیکردنی خەلیفە حەفتەری کودەتاچی لە لیبیا، سەپاندنی گەماڕۆ بەسەر قەتەر، ھەوڵی پێک‌ھێنانی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری سعوودیە لە سووریا و ھەوڵی کودەتای ئوردن کە مانگی رابردوو سەریھەڵدابوو، بریتین لە ئەنجامەکانی پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتە.
- ئەو ھۆکارانەی کە محەمەد بن سەلمان ناچاردەکەن لە ئێران نزیک بێتەوە
ئەو تیمە گەنجەی کە ئێستا لە دەسەڵاتدان لە سعوودیە، پلانی گۆڕانکاری گەورەیان لە ھەگبە دایە. رزگارکردنی وڵات لە پەیوەستەبوون بە داھاتی نەوت و بونیاتنانی توانایەکی ئابووری بەھێز، بەشێکی گرنگی ئەو پلانەن. بەڵام دەسەڵاتی سعوودیە ئەستەمە بتوانێ ئەو گۆڕانکارییە ئابوورییە بکات، لە کاتێکدا ساڵانە خەرجییەکی زۆری بواری بەرگریی لە ئەستۆ دەگرێ بەمەبەستی ھاوسەنگکردنی ھێز لە بەرامبەر ئێران. ھەر بۆیە ئیدارەی ریاز بەلایەنی کەمەوە بۆ ئەوەی بتوانێ گۆڕانکارییەکی سەرەتایی لە بواری ئابووری ئەنجام بدات، پێویستی بە دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا ھەیە.
پرۆسەی هێوربوونەوە لەگەڵ ئێران، گرژیی لە گۆڕەپانی سەربازییدا کەمدەکاتەوە کە لە ئاستێکی بەرزدایە و، هەم وەبەرهێنانی زیاتر بۆ وڵات رادەکێشێت، هەمیش سەرچاوەکانی وڵات زیاد لە بەرگریی بەرەو بوارەکانی بەرهەمهێن ئاڕاستە دەکات. لێرەدا دۆسیەی یەمەن گرنگییەکی هەستیاری هەیە. سعوودیەکان دەیانەوێت لە کورترین ماوەدا لە سەرکێشیە بێ واتایە دەرچن کە سەرچاوەکانی وڵات بەهەدەر دەدات. کاتێ کەش و هەوای ئاسایشی ئێستای ئەو وڵاتە لەبەرچاودەگریت کە ئاسایی بوونەوەی ئابوورییەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو پەیوەستە بە وەبەرهێنانی دەرەکی و پشتیوانی دارایی، هاتنی وەبەرهێنانی چاوەڕوانکراو گونجاو نابینرێت. بە کورتی؛ هەتا جەنگی یەمەن بەردەوام بێت ئاساییبوونەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە بە گونجاو نابینرێت.
دەتوانین بە دڵنیاییەوە ئەوە بڵێین کە نیگەرانیە ئەمنییەکانی ریاز رۆژ لە دوای رۆژ قوڵتر دەبێتەوە. گرنگترین رۆژەڤیش لەو نیگەرانیە ئەمنییەدا بەرژەوەندیە درێژخایەنەکانی وڵات نییە بەڵکو ئاسایشی رۆژانەیە. پێویستیی ئاسایشی رۆژانەی وڵاتیش تیشکخستنە سەر بەرژەوەندیە درێژخایەنەکان سەخت دەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن